یانەی ڕیاڵ مەدرید، میوانداری شاندی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان کرد


یانەی ڕیاڵ مەدرید، میوانداری شاندی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان کرد، ئەمەش بەمەبەستی گرنگی یاریگا وەرزشیەکان لە کەرتی گەشتوگوزاردا. لەمیانەی سەردانە فەرمیەکەیان بۆ وڵاتی ئیسپانیا، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتی خاتوو (ئەمەل جەلال) سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار و شاندی یاوەری، لەگەڵ بەڕێز (دارەوان حاجی حامید)، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، سەردانی یاریگای دیاری جیهان (سانتیاگۆ بێرنابیۆ) یان کرد و بەشەکانی یاریگاکەیان بەسەرکردەوە.
لەمیانەی سەردانەکەیان بەوردی تیشکخرایە سەر گرنگی یاریگا وەرزشییەکان کە هاوشانی وڵاتانی ئەوروپا لە داهاتوودا سوود لەم جۆرە ئەزموون و پێشکەوتنانە وەرگیرێت، کە ئەم جۆرە پرۆژانە کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت بۆ پشخستنی ئابووری و گەشتیارانی وڵات.


