بریکارنامە

بریکارنامەی گشتی (وەکالەت)
بریکارنامەی گشتی (وەکالەت) بەڵگەنامەیەکی یاساییە کە کەسێک مافی بریکاریی دەبەخشێتە کەسێکی تر بۆ بڕیاردان و ڕاپەڕاندنی کاروباری ڕەسمی لە هەرێمی کوردستان. پێویستە ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە لەگەڵ داواکارییەکەتدا پێشکەش بکەیت:
وێنەیەکی نوێ ی قەبارە پاسپۆرت
ناسنامە: پاسپۆرت، ڕەگەزنامەی عێراقی (الجنسیە العراقیە) یان پێناسی باری شارستانی (هویە الاحوال المدنیە). بەدەر لەمانە هیچ بەڵگەنامەیەکی تر قبوڵ ناکرێت.
ناوی سیانی بریکار لە هەرێمی کوردستان، ئەگەر خزم یان پارێزەر یان هەر کەسێکی نزیک بێت.
ئەگەر هاتوو ناوت لە ئیسپانیا جیاواز بوو لە بەڵگەنامەکانت لە هەرێمی کوردستان، ئەوا پێویستە بەڵگەنامە عێراقیەکەت بخەیتە ڕوو تاوەکو بتوانین سەرجەم ئەو بەڵگەنامەنەی کە دەردەچن هەمان ناو بن وەک ئەو ناوەی کە لە هەرێمی کوردستان پێی تۆمارکراویت.
بریکارنامەی تایبەت
بەڵگەنامەیەکی یاساییە کە کەسێک مافی بریکاریی دەبەخشێتە کەسێکی تر بۆ بڕیادان یان ڕاپەڕاندنی کاروباری ڕەسمی لە هەرێمی کوردستان لەسەر بابەتێکی تایبەت/دیاریکراو.
دەکرێت بریکارنامەی تایبەت بۆ ئەم پرسانەی خۆارەوە بەکاربهێنرێت
وەرگرتن یان پیشکەشکردنى داواکاری پارەی خانەنشینی
جیابوونەوە
دەرهێنانی بەڵگەنامەی ژنهێنان/شوکردن
کڕین و مامەڵەکردن بە خانوو و زەوی و زارەوە
کڕین و مامەڵەکردن بە ئۆتۆمبیلەوە
هاوپێچ لەگەڵ فۆڕمی تایبەت بە بریکارنامە کە لامان دەست دەکەوێت پێویستە ئەم بەڵگەنامەنەی خوارەوە پێشکەش بکەیت:
وێنەیەکی نوێ ی قەبارە پاسپۆرت
ناسنامە: پاسپۆرت، ڕەگەزنامەی عێراقی (الجنسیە العراقیە) یان پێناسی باری شارستانی (هویە الاحوال المدنیە). بەدەر لەمانە هیچ بەڵگەنامەیەکی تر قبوڵ ناکرێت.
ناوی سیانی بریکار لە هەرێمی کوردستان، ئەگەر خزم یان پارێزەر یان هەر کەسێکی نزیک بێت.
هەڵوەشاندنەوەی بریکارنامە
بۆ هەڵوەشاندنەوەی بریکارنامەیەک پێویستە ئەم بەڵگەنامانە پێشکەش بکەیت:
نوسخەی ئەسڵی ئەو بریکارنامەیەی کە دەتەوێت هەڵیبوەشێنیتەوە.
ئاگاداری: ئێمە دەتوانین تەنها ئەو بریکارنامانە هەڵبوەشێنینەوەی کە تەنها لەلایەن لە ئۆفیسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا دەرچوون. ئەگەر هاتوو بریکارنامەیەک لە هەرێمی کوردستان دەرچوو بێت، ئێمە ئامۆژگاریت دەکەین کە (بریکارنامەیەکی تایبەت) بۆ کەسی دووەم جیاواز لە بریکارەکەت دەربکەیت تاوەکو هەڵوەشاندنەوەکە لە کوردستان بە ئەنجام بگەیەنێت.
