نوێنەری حکومەت
دارەوان حامید غەفار، ناسراو بە دارەوان حاجی حامید،

لە 2 ی 7 ی 1990 لە پارێزگای سلێمانی لە دایک بووە، دوای خوێندنی دبلۆم بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا ڕووی کردووەتە وڵاتی فەرەنسا، پاش تەواو کردنی خوێندنی بەکالۆریس و ماستەر لە فەرەنسا.
ئێستا خوێندکاری دکتۆرایە لە زانستی سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، دارەوان ساڵێک لە وڵاتی فەرەنسا مامۆستای وانە بێژبووە لە قوتابخانەی (بێلکۆم) لە شاری لیۆن، هەروەها سەرۆکی دامەزراوەی (سەنتەری فەرەنسی کورد)و نوێنەری دەرەوەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان بووە، هەمیشە لە کۆنگرە و کۆنفرانسەکان دەنگی کوردی گەیاندوەتە ناوەندەکانی بڕیار. . .
چەندین خولی لە بواری دیپلۆماسی لە پەیمانگەی فۆرما یەک لە پاریس و جنێف بینیوە و ئەزمونی زیاتر لە 12 ساڵی کاری دیپلۆماسی هەیە، لە ۱٥ ـ ۸ ـ ۲٠۲۳ وەک نوێنەری نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیسپانیا دەست نیشانکرا.
