گفتوگۆیەکی بەسوودمان لەسەر کەرتی گەشتوگوزار لەگەڵ بەڕێزان وەزیری گەشتیاری و ڕۆشنبیری و شوێنەواری عێراق و سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا

لە ئێوارە خوانێکدا کە لەلایەن نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا ڕێکخرابوو، بەڕێز (دارەوان حاجی حامید)، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، لەگەڵ بەڕێزان دکتۆر (ئەحمەد فەکاک بەدران) وەزیری گەشتیاری و ڕۆشنبیری و شوێنەواری عێراق و (ئەمەل جەلال) سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و دکتۆر (ساڵح ئەلتەمیمی) باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا و ڕاوێژکارانی هەردوو وەزارەت. گفتوگۆیەکی بەسوودمان لەسەر کەرتی گەشتوگوزار ئەنجامدا و هاوڕابووین کە دەبێت سوودی تەواو لە ئەزموونی وڵاتی ئیسپانیا وەربگرین کە لە ماوەی چەند ساڵێکی کەمدا بووەتە وڵاتێکی کەم وێنە لە ڕووی گەشتیاریەوە.