گفتوگۆیوکی بەسود لەگەڵ بەڕێز ڕێیێس مارۆتۆ وەزیری پێشووی گەشتوگوزاری ئیسپانیا

هەینی ١٧ نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێز دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لەگەڵ بەڕێز (ڕێیێس مارۆتۆ) وەزیری گەشتوگوزاری پێشووی ئیسپانیا، گفوتگۆیەکی بەسوودی ئەنجامدا.

لە دیدارەکەدا نوێنەری حکومەت باسی لە گرنگی کەرتی گەشتوگوزار لە ئیسپانیا و گواستنەوەی ئەزموونی ئەوان بۆ هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لەسەر گرنگی کاری هاوبەش کردەوە لەگەڵ لایەنی ئیسپانیدا.

لە کۆتایی دیدارەکەشدا نوێنەری حکومەت کتێبێکی فۆتۆ ئەلبومی شوێنەگەشتیاریەکانی هەرێمی کوردستانی بەدیاری پێبەخشی.