گرنگیدان بە کەرتی گەشتیاریی شار و قەزا و ناحیە و گوندەکانی هەرێمی کوردستان


شار و قەزا و ناحیە و گوندەکانی هەرێمی کوردستان، دەوڵەمەندن بە شوێنی گەشتیاری، هاوشێوەی شارەکانی ئیسپانیا، ئەگەر لە ڕووی گەشتیاریەوە زیاتر گرنگیان پێبدەین دەبنە هۆی ڕاکێشانی زۆرێک لە گەشتیاران. لە میانی سەردانی فەرمی شاندی وەزارەتی شارەوانی و دەستەی گەشتوگوزار بۆ ئیسپانیا، بەسەرۆکایەتی خاتوو (ئەمەل جەلال) سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار، لە لایەن بەڕێز (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، ئاشناکران بە شاری (تۆلێدۆ).
شارەکە لە ڕێگەی گەشتیارانەوە مێژووی شارستانیەتی ئیسپانیا دەگێڕێتەوە، هەرکات گەشتیاران سەردانی مەدریدی پایتەخت دەکەن یەکێک لە وێستگەی گەشتەکەیان شاری تۆلێدۆیە، لەم ڕوانگیەوە شاندەکە سەرسامی خۆیان دەربڕی کە لە پاڵ شارە مۆدێرنەکانی ئیسپانیا، شاری تۆلێدۆ زیاتر لە بەشێک لە شارە مۆدێرنەکان گەشتیاری زیاترە.
هاوکات شاندەکە سوودێکی زۆریان لەم جۆرە ئەزموونانەی ئیسپانیا بۆ پەرەپێدانی زیاتری ناوچە گەشتیاریەکانی هەرێمی کوردستان وەرگرت.

