کەرتی وەرزش هەمیشە بووەتە ژێرخانێکی گرنگ و سەرچاوەی داهات لەسەرجەم وڵاتاندا


کەرتی وەرزش هەمیشە بووەتە ژێرخانێکی گرنگ و سەرچاوەی داهات لەسەرجەم وڵاتاندا. بۆ ئەوەی ئەم کەرتەش لە هەرێمی کوردستان ببوژێتەوە، دەبێت زیاتر بە پیشەیی بکرێت.
مایەی خۆشحاڵییە بە درێژایی ۱٠ ساڵی ڕابردووی نوێنەرایەتیمان، کار لەسەر ئەم بوارە کراوە. بۆ ئەمە بەڕێز ( دابان شەدەڵە) ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە و هەوڵەکانی بۆ هێنانی فێرگەکانی ئیسپانیا بۆ هەرێم کەم وێنەبوون.
بەڕێز ( ئایدن ئۆستان)یش لە دوو ساڵی ڕابردوودا، کاری لەسەر هەمان بابەت کردووە. هەر بۆیە لەسەر بنەمای کارەکانی ڕابردووی نوێنەرایەتیمان،
بەڕێز (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، سەردانی بەڕێوبەرایەتی وەرزشی سلێمانی کرد و لەگەڵ بەڕێز ( کاروان شێخ زیرەك) بەڕێوبەری وەرزشی سلێمانی کۆبوویەوە.
لە دیدارەکەیاندا پشتگیر و پشتیوانی تەواوی نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا بۆ پرۆژەکانیانی بەڕێوبەرایەتی وەرزشی سلێمانی دووپات کرایەوە، کە لە ڕێگەی وەزارەتی ڕۆشنبیری لاوان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بگاتە دەست نوێنەرایەتیمان.
سلێمانی
