کۆتا ڕۆژی پێشەنگای گەشتیاری (فتوری ٢٠٢٥) بۆ وەزیر و دیپلۆمات و کۆمپانیاکان


لە کۆتا ڕۆژی پێشەنگای گەشتیاری (فتوری ٢٠٢٥) بۆ وەزیر و دیپلۆمات و کۆمپانیاکان، لەگەڵ شاندی دەستەی گەشتووگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی خاتوو (ئەمەل جەلال) سەرۆکی دەستەی گەشتووگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوبەری گەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەگەڵ بەڕێز (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، چەند بەشێکی گرنگی پێشەنگاکەیان بەسەرکردەوە. لە گفتوگۆ و سەردانەکاندا هاوڕابوون کە کەرتی گەشتیاری بووەتە سەرچاوەی داهات بۆ وڵاتان و جەخت کرایەوە لە هەنگاونانی زیاتر لە پێناو بووژانەوە و گەشانەوەی زیاتری کەرتی گەشتوگوزار کە دەبێتە هۆی ڕەخساندنی زیاتری هەلی کار بۆ گەنجەکانمان .


