کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسی گەشتیاری و وەرزشی و ڕۆشنبیری شاری (گرانادا)


لە درێژەی چالاکییەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیسپانیا، بە سەرۆکایەتی خاتوو (ئەمەل جەلال) و بە یاوەری بەڕێز (دارەوان حاجی حامید)، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، لەگەڵ بەڕێز (فێرناندۆ ئیگیا مۆنتێسینۆس) بەرپرسی گەشتیاری و وەرزشی و ڕۆشنبیری شاری (گرانادا) کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا خواستی پەرەپێدانی کاری هاوبەش لە بواری گەشتوگوزار گفتوگۆی لە بارەوەکرا، بۆ ئەمە مەبەستە بڕیاردرا چەند کۆبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەی پەیوەندیدار لەشاری گرانادا ئەنجام بدرێن، بەمەبەستی دانانی بەرنامەی کاری هاوبەش لە نێوان هەردوولادا.

