کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی شارەوانی و دەستەی گەشتووگوزار، لەگەڵ (خوان باستیا) نوێنەری کۆمپانیاکانی هەرێمی مۆرسی لە ئیسپانیا


شاندی وەزارەتی شارەوانی و دەستەی گەشتووگوزار، بەسەرۆکایەتی خاتوو (ئەمەل جەلال) سەرۆکی دەستەی گەشتووگوزار، کۆبوونەوەێکی پڕبایەخمان لەگەڵ (خوان باستیا) نوێنەری کۆمپانیاکانی هەرێمی مۆرسیا هەبوو، ئەم کۆبوونەوەیە لە پەراوێزی کۆتا ڕۆژی پێشەنگای گەشتیاری (فتوری ٢٠٢٥) بۆ وەزیر و دیپلۆمات و کۆمپانیاکان هات، تێیدا تیشک خرایە چەند بابەتێکی بواری گەشتیاری و چەند یاداشتێکی لەیەکگەیشتن لە نێوان هەردوولادا.
دواتر جەختکرایەوە لە ناساندنی شوێنەگەشتیاریەکان و خواردنە کوردەواریەکان لە ڕێگەی پەیمانگا و تیڤییەکانی ئیسپانیا بەگەشتی و هەرێمی مۆرسیا بەتایبەتی.

