پێشکەوتنی کەرتی گەشتووگوزار هەمیشە بووەتە هۆی بووژانەوەی وڵات

پێشکەوتنی کەرتی گەشتووگوزار هەمیشە بووەتە هۆی بووژانەوەی وڵات.

بەڕێز (دارەوان حاجی حامید)، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، خۆشحاڵ بوو بە پێشوازی کردن لە شاندێکی وەزارەتی شارەوانی گەشتووگوزار بەسەرۆکایەتی خاتوو (ئەمەل جەلال) سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار و شاندی یاوەری، کە بۆ بەشداری کردن لە ٥١ هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتیاریی ئیسپانیا گەیشتنە مەدرید،

لە دیدارەكەدا بەشداریكردنی شاندی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پێشانگەی گەشتوگوزاری جیهان (Fitur2025) دا كە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەست بە پرۆگرامەكانی دەكات بە گرنگ وەسفكرا، هاوكات گفتوگۆ و چۆنیەتی پەرەپێدانی هەماهەنگییەكان لە بواری گەشتوگوزاردا تاوتوێ كرا، كە ئیسپانیا وڵاتێكی گەورەی گەشتوگوزارییە و بۆ ئەو مەبەستەش جەخت لەسەر كاركردن و هەماهەنگی بەردەوام بۆ زیاتر پەرەپێدانی گەشتوگوزار و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی ئیسپانیا كرایەوە.