پلان بۆ بەرزکردنەوەی قەبارەی وەبەرهێنان لە نێوان ژووری بازرگانی بەلەدلوەلید و شارەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت


پێنج شەممە ٢٦ ی شوباتی ٢٠٢٦ بەڕێز دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لەگەڵ بەڕێز خۆرخێ ڤالێنتین گامازۆ (Jorge Valentín-Gamazo)، جێگری سەرۆک و بەرپرسی خەزێنەی ژووری بازرگانی بەلەدلوەلید و ئەندامانی ژووری بازرگانی کۆبوویەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بەڕێز دارەوان حاجی حامید سوپاسی پێشوازی گەرمی ئەندامانی ژووری بازرگانی کرد و پوختەیەکی دەربارەی هەرێمی کوردستان و ژوورەکانی بازرگانی هەرێمی کوردستانی بۆ ئامادەبووان باسکرد.
نوێنەری حکومەت تیشکی خستە سەر بەشێک لەو کارانەی کە بوونەتە جێگەی بایەخی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا لە بوارەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازی و زانکۆیی و وەرزشی هتد..

