وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا پێشوازی لە نوێنەری حکومەت کرد

٦ ئایاری ٢٠٢٦ لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا، دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لەگەڵ بەڕێز (ئێدواردۆ ڕامۆن مێرینۆ دێ مێنا) بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا کۆبوویەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە تێیدا هەریەک لە بەڕێز (ڤالەنتینا لۆمبێراس) بەرپرسی دێسکی عێڕاقی وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا و دکتۆر عەلی کازم نوێنەری باڵیۆزخانەی عێڕاق لە ئیسپانیا ئامادە بوون، نوێنەری حکومەت پوختەیەکی لەسەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بۆ باسکردن، دواتر ڕێگاکانی کاری هاوبەش و پرۆژەی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا تاووتوێکرا و پلانێکی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا دانرا.

لە کۆبوونەوەکەدا دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە و هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا بە گرنگ زانرا و لەو بارەیەوە پلانێکی هاوبەش گەڵالە کرا.