وەرزشەوانانی کورد لە ڕیاڵ مەدرید


لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا، دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، پێشوازیکرد لە ژمارەیەك لە زارۆکی کورد، کە لەسەر بانگێشتی ریاڵ مەدرید گەیشتنە ئیسپانیا، بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانێتی Real Madrid World Challenge کە دامەزراوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێی هەڵدەستێت .
زارۆکە گچکەکانی کورد لە فێرگەی کورد جینیەس خەونی گەوەرەیان لە کۆڵ ناوە بۆ هەرێمی کوردستان تا لە ئاییندەدا، نوێنەرایەتی کودستانیان بکەن لە پۆشینی درێسی یانە مێژووییەکە، هیوایان ئەوەیە ئاستێکی وا پێشکەش بکەن کە ببنە جێی رەزامەندی راهێنەر و چاودێرەکانی ئەکادیمیای ریاڵ مەدرید و دامەزراوەکەیان.
نوێنەری حکومەت لە ئیسپانیا خۆشحاڵی خۆی دهربڕی که زارۆکی کورد لەم ئاستە بەرزەدا دەبینین و پیرۆزبایم لێکردن کە توانیان سهرکهوتووبن لە بەشداری کردن لە پاڵەوانەتی لەم جۆرەدا.
هاوکات جەختی لەسەر گرینگی ئەم جۆرە چالاکیانە کردەوە لەسەر ئاستی جیهان، که ئهم جۆرە بەشداریکردنە دهرفهتی بێوێنه دهرهخسێنێت بۆ ئایندهی پیشهیی و بهرزکردنهوه و گەشەکردنی وەرزش لە هەرێمی کوردستان کە ئەمەش دەبێتە خزمهتکردنی زیاتر به ووڵات.
ههروهها سەرسامی خۆمان نیشاندا بە توانای نەوەی ئێستای کوردستان و پشتوانی تەواوی نوێنەرایەتی حکومەتمان لە ئیسپانیا بۆ دووپات کردنەوە.
