نوێنەری حکومەت پێشوازی لە دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی دەکات


یەک شەممە، ٨ ی شووباتی ٢٠٢٦، لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەدرید، بەڕێز (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، پێشوازیکرد لە بەڕێز (دکتۆر محمد سابیر) سەرۆکی فاوندەیشنی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی و شاندی یاوەری.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز د. محمد سابیر پیرۆزبایی کردنەوەی ئۆفیسی نوێی نوێنەرایەتی لە دارەوان حاجی حامید کرد و سوپاسی نوێنەرایەتی کرد بۆ پێشوازیکردنیان. د. محمد سابیر دواتر جەختی لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا کردەوە و هەوڵەکانی نوێنەرایەتی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و پرۆژەکانی لەگەڵ لایەنە جیاوازەکانی حکومەتی ئیسپانیایان بەرز نرخاند.
بەڕێز نوێنەری حکومەتیش پشتگیری تەواوی نوێنەرایەتی بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ فاوندەیشنی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی و دەوڵەمەندکردنی ئەرشیفی فاوندەیشنی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی دووپاتکردەوە، وەک سەرۆکێکی سەرکردە و ڕابەر و هەوێنی تەبایی و سەنگی و هاوسەنگی بووە.


