نوێنەری حکومەت پێشوازی لە بەرپرسی نوێی پاشکۆی سەربازی عێراق لە ئیسپانیا دەکات

چوارشەممە ٣ شووباتی ٢٠٢٦، بەڕێز دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە بەڕێز (ئاسۆس فکرەت محمەدئاغا)  بەرپرسی پاشکۆی سەربازی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیسپانیا، لە دیدارەکەدا نوێنەری حکومەت پیرۆزبایی ئەرکی نوێی لە بەڕێزیان کرد هەردوولا هاوڕابوون کە پێکەوە کاربکەن و هەماهەنگی زیاتریان هەبێت لە کاتی هاتنی شاندە سەربازیەکاندا.