نوێنەری حکومەت و پارێزگاری بەلەدلوەلید تاووتوێی کاری هاوبەش دەکەن


پێنج شەممە ٢٦ ی شووباتی ٢٠٢٦، بەڕێز (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، لەگەڵ بەڕێز خێسوس خولیۆ کارنێرۆ (Jesus Julio Carnero)، پارێزگاری شاری بەلەدلوەید کۆبوویەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری بەلەدلوەلید بەخێرهاتنی نوێنەری حکومەتی کرد و دواتر تیشکی خستە سەر شارەکانی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، دواتر هەردوولا گفتوگۆیانکرد دەربارەی کاری پێکەوەیی لەنێوان شاری بەلەدلوەلید و شارەکانی هەرێمی کوردستان و پرۆژەی هاوبەشی نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا و پارێزگای بەلەدلوەلید، ئەمەش بە ئامانجی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ئەکادیمی، ڕۆشنبیری و هونەری و کلتووری و وەرزشی و بوارەکانی تر کرد. بەڕێزیان ئامادەیی خۆیان پیشاندا بۆ کاری هاوبەش و یاداشتی لەیەکتێگەیشتن و دەستەخوشکی لەگەڵ شارەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەت شارێکی وەک بەلەدلوەلید کە دووجار پایتەختی وڵاتی ئیسپانیا بووە، گرنگی خۆی دەبێت لە وەرگرتنی ئەزموون لە نێوان ئەوان و هەرێمی کوردستاندا.

