نوێنەری حکومەت و وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و کاری کاستییا لیۆنی ئیسپانیا کۆبوونەوە

پێنج شەممە ٢٦ شوباتی ٢٠٢٦ بەڕێز (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، لە لایەن بەڕێز خاتوو (لێتیسیا گارسیا سانچێز- Leticia García Sánchez) وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و کاری هەرێمی کاستییا لیۆن، پێشوازی لێکرا.

کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی وەزارەتی پیشەسازی بەڕێوەچوو لە شاری بەلەدلوەلیدی پایتەختی کاستیالیۆن و تێیدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا سوپاسی ئەم پێشوازییەی کرد دواتر پوختەیەکی لەسەر هەرێمی کوردستان و پێشکەوتنەکانی هەرێمەکە و چاکسازیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەران و دەرفەتەکانی کارکردن و هەمەچەشنکردنی ئابووری خستەڕوو. لە بەرامبەردا خاتوو لێتیسیا گارسیا دووبارە بەخێرهاتنی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ شارەکە و ئاماژەی بەوەدا بە دڵنیاییەوە دەتوانن کاری هاوبەشی زۆر لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا ئەنجامبدەن و زۆر گرنگە کە کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان سەردانی هەرێمی کاستییا و لیۆن بکەن.