نوێنەری حکومەت لە ئیسپانیا و وەزیری یەکسانی (Equality) ئیسپانیا کاری هاوبەش ئەنجام دەدەن


ڕێکەوتی ١٩ نیسانی ٢٠٢٦ بەڕێز دارەوان حاجی حامید دیدارێکی لەگەڵ بەڕێز (ئانا ڕیدۆندۆ گارسیا) وەزیری یەکسانی (Equality) ئیسپانیا ئەنجامدا، لە گفتوگۆیەکی بەسووددا، نوێنەری حکومەت باسی لەو کارانە کرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ وشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و خزمەتی خانمان کردوویانە.
لە میانی گفتوگۆکەیاندا، وەزیری یەکسانی ئیسپانیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ لە نزیکەوە کارکردنی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بەرنامەیەک گەڵاڵە کرا.
دواتر نوێنەری حکومەت کتێبێکی فۆتۆ ئەلبومی شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانی بە دیاری پێبەخشی و هیوای خواست لەداهاتوویەکی نزیکدا لە هەرێمی کوردستان بیبینن.



