نوێنەری حکومەت لە ئیسپانیا و وەزیری گۆڕانکاری ئیکۆلۆژی و ئاڵنگاری دیمۆگرافی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، باسی ڕێکارەکانی کاری هاوبەش لە نێوان ئیسپانیا و هەرێمی کوردستان دەکەن..


ڕێکەوتی ١٩ نیسانی ٢٠٢٦ بەڕێز دارەوان حاجی حامید دیدارێکی لەگەڵ بەڕێز (سارا ئاگێسێن مونیۆز) وەزیری گۆڕانکاری ئیکۆلۆژی و ئاڵنگاری دیمۆگرافی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ئەنجامدا.
لەمیانی گفتوگۆکەیاندا، نوێنەری حکومەت و وەزیرەکەی حکومەتی ئیسپانیا، باس لە دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی کارکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا کرا، بەڕێزیان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە پرۆژەی هاوبەش و کارکردنی پێکەوەیی.
دواتر نوێنەری حکومەت کتێبێکی فۆتۆ ئەلبومی شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانی بە دیاری پێبەخشی و هیوای خواست لەداهاتوودا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.




