نوێنەری حکومەت لە ئیسپانیا باس لە هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ بەڕێز کارلۆس کوێرپۆ، جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیران و وەزیری ئابووری و بازرگانی ئیسپانیا دەکات

لەمیانی دیداری نوێنەری حکومەت لەگەڵ بەڕێز کارلۆس کوێرپۆ، جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیران و وەزیری ئابووری و بازرگانی ئیسپانیا، باس لە هەناردەکردنی نەوت کرا لەڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان، کە هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ بووژانەوەی ئابووری، دواتر نوێنەری حکومەت جەختی لە گرنگی بەرزکردنەوەی قەبارەی وەبەرهێنان کردوەتەوە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا.

وەزیری ئابووری و بازرگانی ئیسپانیا دڵخۆشبوون بە هەناردەکردنەوەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازارەکانی جیهان و هاوکات ئاماژەشیان بەوەکردوە کە کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی قەبارەی وەبەرهێنانی ئیسپانیا و عێراق و هەرێمی کوردستان.

هاوکات نوێنەری حکومەت کتێبێکی فۆتۆ ئەلبومی شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانی بە دیاری بەخشی و بە جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا و هیوای خواستووە لەداهاتوودا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.