نوێنەری حکومەت لە ئیسپانیا باسی لە هەناردەکردنی نەوتی کرد لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان و پێشنیاری کردنەوەی قونسوڵخانەی گشتی ئیسپانیا کرد لە هەرێمی کوردستان…

ڕێکەوتی ١٨ نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێز دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، چاوی بە بەڕێز ( خۆسێ مانوێل ئەلبارێس) وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا کەوت، نوێنەری حکومەت لە ئیسپانیا ئەو پەیامەی بە وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا گەیاند کە بۆ گەشەکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئیسپانیا و عێراق لەسەرجەم بوارەکاندا، گرنگە هاوشانی وڵاتان، ئیسپانیا ئامادەیی تەواوی لە هەرێمی کوردستانیشدا هەبێت.

دواتر نوێنەری حکومەت باسی لە هەناردەکردنی نەوت کردوە لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان و بەڕێزیان دڵخۆشبوون بە هەناردەی نەوت لە ڕێگەی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان و جگە لەوەی ئاماژەی بەوەکرد کە ئێستا هاوڕێی کوردی زۆرە وتی لە سەردانی داهاتووی بۆ عێراق هەوڵی تەواو دەدات سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.

هاوکات نوێنەری حکومەت کتێبێکی فۆتۆ ئەلبومی شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانی بە دیاری بەخشی بە وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا.

لە ئاستی وڵاتانی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان چەندین قونسوڵخانەی جیاوازی وڵاتانی ئەوروپا بە وێنەی ( فەرەنسا ، ئەڵمانیا ، ئیتاڵیا ، هۆڵندا ، پۆڵندا، یۆنان ، هەنگاریا) هیتر بوونیان لە هەرێمی کوردستان هەیە و جگە لەمەش ٣٣ قونسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە، گرنگی خۆیی هەیە کە ئیسپانیا لە هەرێمی کوردستان قونسوڵخانەی گشتی بکاتەوە، کە دڵنیام کردنەوەی قونسوڵخانەی ئیسپانیا لە هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی گەشەکردنی کەم وێنەی بواری بازرگانی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا.