نوێنەری حکومەت بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا ئامادەی یادی ٢٠ ساڵەی کاسا عەرەبی دەبێت

١٥ نیسانی ٢٠٢٦ لە بارەگای کاسا عەرەبی لە مەدرید، بەڕێز دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لەگەڵ بەڕێز ( هیشام ئەلجبووری ) کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێڕاق لە ئیسپانیا، بە ئامادەبوونی بەڕێز خۆسێ مانوێل ئالبارێس وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا ، لەلایەن کاسا عەرەبییەوە میوانداری کران بۆ یادی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی کاسا عەرەبی لە مەدرید، لەو بۆنەیەدا کە بەشێک لە باڵیۆزی وڵاتان لە ئیسپانیا تێیدا ئامادەبوون، نوێنەری حکومەت پیرۆزبایی لە بەڕێز میگێل مۆرۆ بەڕێوبەری کاسا عەرەبی و ئەندامانی کاسا عەرەبی کرد و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامییان بۆ خواستن.