نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەردوو بەڕێزان کاک ئارام عوسمان و کاک هێرش فەیصەڵ کرد.


بەڕێز (دارەوان حاجی حامید)، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی پێشوازی لە هەردوو بەڕێز کاک ( ئارام عوسمان ) و کاک ( هێرش فەیصەڵ ) کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتووگۆیان لەسەر تایبەندمەندیەکان و بەخشیش و دەرفەت و هەلی کار کرد لە ڕوانگەی پەرەپێدانی خزمەتگوزاریەکان و سەرمایەگوزاریی و وەبەرهێنان و بەهێزکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئیسپانیەکان.
لەم بارەیەوە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا ئامادەیی تەواوی پیشاندا بۆ هەموو هاوکاریەک کە ببێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجەکانمان.

