نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری پێشووی دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیسپانیا کۆبوونەوە…

ئەمڕۆ ١٤ نیسانی ٢٠٢٦ بەڕێز دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لەگەڵ بەڕێز (دیێگۆ لۆپێز گاریدۆ) وەزیری پێشووی دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیسپانیا و جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری فاوەندەیشنی ئالتەرناتیڤاس کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری حکومەت پوختەیەكی لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان بۆ باسکردن.
دواتر داوایانکرد کە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بن بەمەبەستی دروستکردنی لۆبی لەگەڵ دامەزراوە گرنگەکانی ئیسپانیا. هاوکات بەشێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە کاری هاوبەش لە نێوان فاوەندەیشنی ئالتەرناتیڤاس و نوێنەرایەتی حکومەت لەگەڵ فاوەندەیشن و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان.
لە لایەن خۆیەوە ، وەزیری پێشووی دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیسپانیا خۆشحاڵ بوو بە دیدارەکە و پێشوازی لە کاری هاوبەش لە نێوان فاوەندیشی ئالتەرناتیڤاس و نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا کرد.