نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لەگەڵ بەڕێز ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتووگوزار کۆبوویەوە.


بەڕێز (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لەگەڵ بەڕێز ( ساسان عەونی ) وەزیری شارەوانی و گەشتووگوزار کۆبوویەوە.
لە دیداریاندا وێڕای گفتوگۆیەکی پڕ بایەخ بۆ سەردانی داهاتووی وەزارەتی شارەوانی و دەستەی گشتووگوزار بۆ ئیسپانیا، باس لە سەردانە گرنگ و پڕبایەخەکەی ڕابردوویان کرا بۆ مەدرید کە ئەم جۆرە سەردانانە دەبێتە هۆی پتەو کردنی پردی پەیوەندی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا.
