نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لەگەڵ بەڕێز (خوان کۆفینیۆ گۆنزالێس) سەرۆکی پەرلەمانی ئاستوریاس کۆبوویەوە

هەینی 24–4-2026 لە ئۆڤیێدۆی پایتەختی ئاستوریاس و لە پەرلەمانی هەرێمی ئاستوریاسی ئیسپانیا دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لەگەڵ بەڕێز (خوان کۆفینیۆ گۆنزالێس) سەرۆکی پەرلەمانی ئاستوریاس کۆبوویەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا نوێنەری حکومەت باسی لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و گەشەکردنی پەیوەندییەکانی ئیسپانیا و هەرێمی کوردستان و هەرێمە جیاوازەکانی ئیسپانیا و ڕێگاکانی گەشەکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەرێمی ئاستوریاس بۆ باسکردن.

دواتر نوێنەری حکومەت لە ئیسپانیا داوای کرد کە پەرلەمانی هەرێمی ئاستوریاس ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیانە بکات کە بەبێ هۆکار دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و بە هەموو لایەکەوە فشار دروستبکەن بۆ ڕاگرتنیان.

دواتر جەختکرایەوە کە هەرێمی کوردستان بێلایەنە لەم شەڕەدا و نوێنەری حکومەت داوای پشتیوانی لە هەرێمی ئۆستۆریاسی ئیسپانیا کرد.

لە بەرامبەردا بەڕێز (خوان کۆفینیۆ گۆنزالێس) سەرۆکی پەرلەمانی ئاستوریاس بە ئەرێنی باسی لە هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی خاڵ بە خاڵی کۆبوونەوەکە و چەند پرۆژەیەکی هاوبەش کرد.