بەشداری کارای کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان لە پێشەنگای گەشتیاری جیهانی (فتووری ٢٠٢٥) لە ئیسپانیا

بەڕێز (دارەوان حاجی حامید)، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا خۆشحاڵبوو کە کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان بەشداری کارایان هەبوو لە پێشەنگای گەشتیاری جیهانی (فتووری ٢٠٢٥) و لە ڕۆژی سێیەمی پێشەنگاکەدا، سەردانی یەکێکی تر لە کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستانی کرد کە لە چوارچێوەی ستاندی کۆمپانیا گەشتیاریەکانی عێراق ستاندی تایبەت بەخۆیان هەبوو.

هاوکات بەڕێزیان جەختیان کردەوە کە بەشداری کردنی کۆمپانیاکان لەم جۆرە پێشەنگایانەدا، دەرفەتێکی زێرین بۆ گەشەکردنی بواری گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت و ئەمەش دەبێتە هۆی دۆزینەوەی دەیان هەلی کار بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا.