نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارییان کرد لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی پێشەنگای گەشتیاری فیتور٢٠٢٥ لە ئیسپانیا


ئەمڕۆ کەرتی گەشتیاری بووەتە سەرچاوەی داهات بۆ وڵاتان، حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگێکی زۆری بەم کەرتە داوە. بەڕێز (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا خۆشحالبوو کە لەیەکەم ڕۆژی دەستپێکی پێشەنگای گەشتیاری (Fitur2025) ئیسپانیا، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارییەکی کارایان هەبوو. خاتوو (ئەمەل جەلال) سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار و شاندی یاوەری، بە وردی باسیان لە بووژانەوەی کەرتی گەشتوو گوزاری هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەبوان کرد و چەندین ستاندی وڵاتانی جیهانیان بەسەرکردەوە و چەندین دیدار و دانیشتنی دوو لایانە ئەنجام دران.
لە عێراقیش شاندی وەزارەتی گەشتیاری عێراق بە سەرۆکایەتی بەڕێز ( ئەحمەد بەدران ) وەزیری گەشتیاری عێراق و باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا بەڕێز دکتۆر ( ساڵح ئەلتەمیمی) باسیان لە بووژانەوەی کەرتی گەشتیاری عێراق بۆ ئامادەبوون کرد.


