نوێنەرایەتی حکومەت و پاشکۆی سەربازی عێڕاق لە ئیسپانیا هەماهەنگی دەکەن


پێنجشەممە ٥ ی ئازاری ٢٠٢٦، دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە بەڕێز (ئاسۆس فکرەت محمەدئاغا) بەرپرسی پاشکۆی سەربازی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیسپانیا، لە دیدارەکەدا نوێنەری حکومەت ڕایگەیاند؛ لەم قۆناغەدا، گرنگە هەماهەنگی زیاتر هەبێت لە نێوان پاشکۆی سەربازی عێراق لە ئیسپانیا و نوێنەرایەتی حکومەت، بۆیە گرنگە کە سوود لەم سیاسەتەی وڵاتی ئیسپانیا ببین و گەشەی پەیوەندییە سەربازییەکانی ئیسپانیا و عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر بکەین. لە لایەن خۆیەوە، بەڕێز ئاسۆس فیکرەت هاوڕابوو لەگەڵ قسەکانی نوێنەری حکومەت و وتی؛ (من نوێنەرایەتی بە ماڵی یەکەمی خۆم دەزانم، هەر بۆیە هاوڕام و دەبێت گرنگی بە پەیوەندییە سەربازییەکانی ئیسپانیا و عێراق و هەرێمی کوردستان بدەین).
