نوێنەرایەتی حکومەت و دامەزراوەی وەرزشی World Football Summit کاری هاوبەشی وەرزشی ئەنجام دەدەن !

پێنجشەممە، ١٦ ی نیسانی ٢٠٢٦، لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەت بەڕێز دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا پێشوازی کرد لە بەڕێز (ماریان ئۆتامێندی) بەڕێوەبەری گشتی World Football Summit و کۆمپانیای نێکسس.

لە دیدارەکەدا نوێنەری حکومەت پوختەیەکی لەسەر کەرتی وەرزشی هەرێمی کوردستان و ئەو هەنگاو و چاکسازییانەی بۆ پێشکەوتنی وەرزشی هەرێمی کوردستان پێویستە خستەڕوو.

هەردوولا پێکەوە پرۆژەیەکی گشتگیری وەرزشییان گەڵاڵەکرد کە دڵنیاین سوودی باشی بۆ پێشکەوتنی وەرزشی هەرێمی کوردستان دەبێت.
لە لایەن خۆیەوە، بەڕێزیان بەڵێنی هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەت و دامەزراوە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، بەڵێنیدا لە ئایندەدا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.