نوێنەرایەتی حکومەت هاوکاری کەرتی پەروەردەی وەرزشی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات


سێشەممە، ١٠ ی ئازاری ٢٠٢٦ (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی پێشوازی کرد، لە بەڕێز (ئاریان نووری) بەڕێوەبەری پەیمانگای وەرزشی سلێمانی ،کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەفتەی پەروەردەی ئیسپانیا، ناسراو بە (AULA) سەردانی مەدریدیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری حکومەت باسی لە کارەکانی نوێنەرایەتی و گرنگی پەرەپێدانی سێکتەری پەروەردە و بەتایبەتی پەروەردەی وەرزشی کرد و ئاماژەی بە ئەزموونی ئیسپانیا دا لەم بوارەدا.
لە لای خۆیەوە، بەڕێز مامۆستا ئاریان نووری سوپاسی نوێنەری حکومەتی کرد بۆ بەخێرهاتن کردنیان و جەختی لەسەر گرنگی کەرتی پەروەردەی وەرزش کردەوە بەتایبەت سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پەوەردەی وەرزشی ئیسپانیا و گواستنەوەی ئەو ئەزموونە بۆ هەرێمی کوردستان بە گرنگ زانرا، دواتر بەڕێزیان جگە لە هەفتەی پەروەردەی ئامانجی سەردانەکەی ڕوونکردە و ڕایگەیاند:؛
- لە ڕێی نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا خواستی هەیە، کە بتوانن کار بۆ پیشەییکردنی وەرزش لە هەرێمی کوردستان بکرێت بەتایبەتی لە خوێندنگە سەرەتاییەکان و فێرگەکاندا و لەو ڕێگەیەشەوە بۆ پەیمانگا وەرزشییەکان و یانە وەرزشییەکان.
- گەڕان بەدوایی دەرفەتەکانی خوێندن بۆ خوێندکاران و قوتابیانی پەیمانگای وەرزشی ئەمەش لەدوایی تەواوکردنی خوێندیان لە پەیمانگا بەمەبەستی تەواوکردنی خوێندن و دەرفەتی گەشەسەندنی پیشەیی و بۆ دەرچووانی پەیمانگاکە.
