نوێنەرایەتی حکومەت ئاسانکاری بۆ فاوندەیشنی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی و فاوندەیشنی پارادیگما ئیسپانیا دەکات بۆ کاری هاوبەش لە نێوان یەکدا

پێنج شەممە ١٥ی شووباتی ٢٠٢٦، بەڕێز دکتۆر (محمد سابیر) سەرۆکی فاوندەیشنی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێز (خاڤیێر ماتین Javier Martín) سەرۆکی فاوندەیشنی پارادیگما (Fundacion Paradigma) بۆ کاروباری کلتووری و پێکەوەژیان لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا کۆبوونەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا

دکتۆر محەمەد سابیر، دەربارەی مێژووی سەرۆک مام جەلال و کارەکانی فاوندەیشنەکە قسەیکرد، کە لە ئێستادا گرنگی بە بوارەکانی کۆکردنەوەی دۆکیومێنت و ئەرشیف و کتێب و دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگەی کوردستان و عێراق دەدەن و ئاماژەی بەوەدا، کە لەگەڵ چەندان فاوندەیشن و زانکۆ و دەزگای ئەوروپی و جیهانی یاداشتی لێکتێگەیشتنیان هەیە و دەیانەوێت سوود لە ئەزموونی ئیسپانیا وەربگرن. بەڕێز خاڤیێر مارتین دوبارە بەخێرهاتنی لە نوێنەری حکومەت و سەرۆکی فاوندەیشنی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی کرد و ئاماژەی بەوەدا، کە کارەکانی فاوندەیشنەکە لەسەر ئاستی ئیسپانیا و ئەوروپادا زۆر بە چڕی بە ڕێوەدەچێت و لەگەڵ دەزگای OSEMI  لە سویسرا هەماهەنگی و کاری هاوبەشیان هەیە، ئەمە جگە لە شاری قۆرتوبا لە ئیسپانیا.