نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بەشداری کرد لە ٥١ هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتیاریی (فتوور) لە ئیسپانیا

بەڕێز دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، خۆشحاڵ بوو بە پێشوازیکردن لە کۆمپانیا جیاوازەکانی بواری گەشتیاری کە لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بە هەوڵ و کارئاسانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بۆ بەشداری کردن لە ٥١ هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتیاریی (فتوور) گەیشتنە ئیسپانیا.

لەگەڵ بەشداریکردنی وەزارەتی شارەوانی و دەستەی گەشتووگوزار، بەشداریكردنی کۆمپانیا گەشتیاریەکانی هەرێمی کوردستان لە پێشانگەی گەشتوگوزاری جیهان  (Fitur2025)دا كە ماوەی چوار ڕۆژ دەخاینێت، دەرفەتێکی زێرین بۆ کۆمپانیاکانی بواری گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئیسپانیەکان دەڕەخسێنێت کە ئەمەش لە داهاتوودا دەبێتە هۆی دۆزینەوەی دەیان هەلی کار بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان.