ناوی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بەرز ڕادەگیرێت

چوارشەممە، ٤ی ئازاری ٢٠٢٦ بەڕێز (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، پێشوازی لە بەڕێز (ئابیگەیل کلارک Abigail Clark) ڕۆژنامەنووسی دانیشتووی مەدرید کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری حکومەت پوختەیەکی سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و هەرێمی کوردستانی بۆ بەڕێزیان باسکرد و وتی؛ لەم ساتەدا کە بە ناهەق لە لایەن گروپە لە یاسادەرچووەکانی عێراق و هەروەها هەندێک جار لە لایەن ئێرانەوە بە مووشەک و درۆن هەرێمی کوردستان بەئامانج گیراوە و داوایکرد، کە ڕۆژنامەنووسان کاریگەری درووستبکەن و ڕای گشتی بجوڵێنن، لەبەرئەوەی هەرێمی کوردستان هەرێمی پێکەوەژیان و شوێنی فرە ئایین و جێ متمانەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و ناوچەکەیە، هەر بۆیە نوێنەری حکومەت داوای کرد، کە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئیسپانیا پشتگیری هەرێمی کوردستان بکەن بابەتی پشتگیری لەسەر هەرێمی کوردستان بڵاو بکەنەوە. لەلای خۆیەوە بەڕێز ئابیگەیل کلارک ئماژەی بەوەکرد، کە بە هەموو توانایەوە هەوڵدەدات پشتگیری لە هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان بکات و بەڵینیدا لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئیسپانیادا ناوی هەرێمی کوردستان بەرز ڕابگرێت.