کاریگەری ئەرێنی میدیای رەسەن لەسەر کۆمەڵگا

میدیای ڕەسەن هەمیشە کاریگەری ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگا و پاڵپشتیکردنی حکومەت هەبووە، خۆشحاڵین کە دەبینین کوردسات نمونەیەکی زیندووە لەو بوارەدا.

بەڕێز (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، سەردانی دەزگای میدیایی کوردساتی کرد و لەگەڵ بەڕێز (دێرین لە تیف ڕەشید) بەڕێوبەری گشتی دەزگای میدیای کوردسات کۆبوویەوە.

لە دیدارەکەدا وێڕای گفتوگۆیەکی بەسوود، پاراستنی ئیتیکی میدیا و کاریگەریەکانی بەشێوەی ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگە بە گرنگ زانرا.

سلێمانی