لە مەدرید، بە ئامادەبوونی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان وەزارەتی گەشت و گوزاری ئیسپانیاو دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو


لە مەدرید، بە ئامادەبوونی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان وەزارەتی گەشت و گوزاری ئیسپانیاو دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦-١-٢٠٢٦ لە هۆڵی وەزارەتی پیشەسازی و گەشتیاری وڵاتی ئیسپانیا بە ئامادەبوونی سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان وەزارەتی گەشت و گوزاری ئیسپانیاو دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان و چەند وەبەرهێنەرێکی کوردستانی و ئیسپانی لە بواری گەشتیاری بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە وتارێکی پێشکەش کرد و سوپاسی باڵیۆزخانەی عیراق و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا کرد بۆ ڕێکخستنی ئەو کۆبوونەوە فراوانە لە بواری گەشت و گوزار.
بەڕێزیان تیشکی خستە سەر پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا. وە هەروەها سەرنجی خستە سەر دەرفەتەکانی گەشت و گوزار لە هەرێمی کوردستان و چۆنییەتی سوودوەرگرتن لە دەرفەتەکان لەلایەن کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا.





