لە سیناتی ئیسپانیا پشتیوانی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کرایەوە

دووشەممە، ١٦ ی ئازاری ٢٠٢٦ لە باڵەخانەی ئەنجومەنی پیرانی ئیسپانیا (سینات)، بەڕێز (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لەگەڵ بەڕێز (ڕافایێل ڕۆدریگێز ڤیییارینۆRafael Rodríguez Villarino)، سیناتۆری دیاری وڵاتی ئیسپانیا ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا، نوێنەری حکومەت پوختەیەکی دەربارەی کێشە و ئاڵۆزییەکان و دۆخی ئێستای ناوچەکەی بۆ بەڕێز ڕافایێل ڕۆدریگێز ڤییارینۆ باسکرد و ڕایگەیاند؛ هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم جەنگەی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران و جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە هەرێمی کوردستان هەمیشە لەگەڵ ئاشتیدایە، بەڵام بە ناهەق ڕووبەڕووی هێرشی ناڕەوای گروپە لە یاسا دەرچووەکان بووەتەوە و داوایکرد لە ئێستادا ئەنجوومەنی پیرانی ئیسپانیا (سینات) ئیدانەی ئەو هێرشە تێکدەرانە بکات و فشاری تەواو لە لایەنە سینات و حکومەتی ئیسپانیا بکات بۆ ئەوەی هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە و ئەو هێرشانە ڕابگیرێن.

لە بەرامبەردا، بەڕێز ڕافایێل ڕۆدریگێز ڤییارینۆ پشتگیری خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان دووپاتکردەوە و نیگەرانی خۆی دەربڕی دەربارەی ئەو هێرشانەی لە لایەن گروپە لەیاسا دەرچووەکانەوە دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان. دواتر بەڵێنی دا کە وەک خۆی ئیدانەی هێرشەکان بکات و هاوتاکانی لە ئەنجومەنی پیران ئاگاداربکاتەوە لەسەر ئەو بارودۆخەی کە بەهۆی گروپە لە یاسا دەرچووەکانەوە دروست بووە.