لە ئیسپانیا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە زانکۆی ڕێی خوان کارلۆس سیمینارێکی سەبارەت بە هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد

لە ئیسپانیا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە زانکۆی ڕێی خوان کارلۆس سیمینارێکی سەبارەت بە هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئیسپانیا، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٦ سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە زانکۆی ڕێی خوان کارلۆس لەلایەن جێگری ڕاوێژکاری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان پێشوازی لێکرا.

بەڕێز بەرپرسی فەرمانگە سێمینارێکی پێشکەش کرد بۆ ژمارەیەک مامۆستا و قوتابیانی بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان.

مەبەست لە سێمینارەکەدا ئاشناکردنی قوتابیان و شارەزایانی زانستە سیاسیەکان بوو بە هەرێمی کوردستان و پێشهاتە سیاسیەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی گشتی.

لە کۆتاییدا، ئامادەبووان چەند پرسیارو سەرنجێکیان ئاراستەی بەرپرسی فەرمانگە کردو بەڕێزیان ڕوونکردنەوەی تەواوی پێشکەش کردن