لە ئیسپانیا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەلایەن سەرۆکی یانەی خیتافی پێشوازی لێکرا


لە ئیسپانیا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەلایەن سەرۆکی یانەی خیتافی پێشوازی لێکرا.
ئەمڕۆ لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەلایەن سەرۆکی یانەی خیتافی ئانجێل تۆرێس سانچێز پێشوازی لێکرا.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هەوڵی یانەکەی بەرز نرخاند بۆ ناساندی کوردستان و برەودان بە کەرتی گەشتیاری کوردستان.
بەڕێز ئانجێل تۆرێس پاڵپشتی خۆی و یانەکەی دووپات کردەوە و ئەگەری هەماهەنگی کردنیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم و یانەکانی تۆپی پێی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

