لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی بەڕێز ( دارەوان حاجی حامید ) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیسپانیا، پێشوازی کرد لە بەڕێز (ئامانج ئەحمەد) سەرۆکی دامەزراوەی ژووری بازرگانی ئیسپانی – عێراقی


لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی بەڕێز ( دارەوان حاجی حامید ) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیسپانیا، پێشوازی کرد لە بەڕێز (ئامانج ئەحمەد) سەرۆکی دامەزراوەی ژووری بازرگانی ئیسپانی – عێراقی، لە دیداریاندا باس لە هەماهەنگی نوێنەرایەتی حکومەت و دامەزراوەکەیان کرد
نوێنەری حکومەت لە ئیسپانیا پشتوانی تەواوی نوێنەرایەتی بۆ بەڕێزیان دووپات کردەوە، بۆ هەر کارێک، کە ببێتە مایەی گەشەکردنی زیاتری دەستەی وەبەرهێنان و ژوورە بازرگانییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لە کۆتای دیدارەکەدا هەوڵەکانی بەڕێزیان بەرز نرخێنرا، لە پای ئەو کارانەی لە ڕابردوودا بۆ پێشخستن و گەشەسەندنی زیاتری کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا کردوونی. مەدرید، ۲۱ ئایار ۲٠۲٤.
