فاوەندەیشنی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا

هەینی، ١٣ ی شووباتی ٢٠٢٦ لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، پێشوازی کرد لە بەڕێز باڵیۆز دکتۆر (محمەد سابیر) سەرۆکی فاوندەیشنی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی، لە دیدارەکەدا، سوپاسی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی نوێنەرایەتی کرا، بە بۆنەی کارئاسانی بۆ فاوەندەیشی سەرۆک مام جەلال تەلەبانی، وە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێز (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و تیمی نوێنەرایەتی، ئەمەش لە پای هاوکاری و کارئاسانی نوێنەرایەتی بۆ فاوندەیشنی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی لە میانەی سەردانەکەیاندا بۆ ئیسپانیا، لە وتەیەکیدا نوێنەری حکومەت سوپاسی وەفای فاوەندەیشی سەرۆک مام جەلال تالەبانی کرد و ڕایگەیاند بەردەوام دەبێت هەوڵەکانی بۆ سەرخستنی گەشەکردنی زیاتری ئەرشیفی سەرۆک مام جەلال.