شاندی وەزارەتی شارەوانی و دەستەی گەشتوگوزار سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقیان کرد

لە میانی سەردانە فەرمییەکەیان بۆ ئیسپانیا، شاندی وەزارەتی شارەوانی و دەستەی گەشتوگوزار، بە سەرۆکایەتی خاتوو (ئەمەل جەلال) سەرۆکی شاند، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراق یان کردوو لەلایەن بەڕێز دکتۆر (سالح حسێن عەلی) باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا پێشوازیمان لێکرا. لە دیدارەکەدا شاندی دەستەی گەشتووگوزار خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی کە باڵیۆزخانەی عێراق و نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا پێکەوە و بە هاوبەشی بەشداری پێشەنگای گەشتیاری (فتوری ٢٠٢٥) مەدریدیان کردوە و ستایشی ڕۆڵی باڵیۆزخانەی عێراقیان کرد کە هاوکاری تەواوی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانن لە ئیسپانیا، هیواشیان خواست کە بەردەوام بن لەم جۆرە کاری پێکەوەیە کە خزمەت بە گەشەکردنی زیاتری پەیوەندیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا دەکات.