شاندی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە و دەستەی کارگێڕی بانگهێشتی یانەکە کرا

مایەی خۆشحاڵیمان بوو لە بەرزترین ئاستدا شاندی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە (خوان لاپۆرتا) و دەستەی کارگێڕی بانگهێشتی یانەکە کرا و پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا بۆ مۆزەخانەی یانەکە و یاری نێوان (بەرشەلۆنە – ڤالێنسیا).

شاندەکە سەرسامی خۆیان دەربڕی کە یانەی بەرشەلۆنە لە ڕێگەی یانەکە و مۆزەخانە و یاریگای یانەکەوە بووەتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیارێکی کەم وێنە بۆ شارەکە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەمڕۆ وەرزش هۆکارێکی گرنگە لە فرەچەشنکردنی جۆری گەشتیاری.

لەم ڕوانگەیەوە شاندەکە سوودێکی زۆریان بینی لە هاوشێوەکردنی فۆرمی گەشتوگوزاری وەرزشی بۆ هەرێمی کوردستان.