شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوڕێی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی گەورەترین (ئۆپێرای) وڵاتی ئیسپانیایان کرد

لە میانەی سەردانە فەرمیەکەیان بۆ وڵاتی ئیسپانیا، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،بەسەرۆکایەتی خاتوو (ئەمەل جەلال) سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار و شاندی یاوەری، لەگەڵ بەڕێز (دارەوان حاجی حامید)، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، سەردانی گەورەترین (ئۆپێرای) وڵاتی ئیسپانیایان لە شاری مەدرید کرد و لەلایەن بەڕێوەبەری ئۆپێراوە پێشوازییان لێکرا.

لەمیانەی سەردانەکەیان بەوردی باس لەگرنگی شوێنە هونەریان کرا کە بەستراوەتەوە بە کەرتی گەشتیاری و تیشکخرایە سەر گرنگی ئەم جۆرە پرۆژانە کە کاریگەری کلتوری و مێژوویی و شارستانیەتی کوردستان دەخاتەڕوو بۆ گەشتیاران.