سەفین موحسین دزەیی سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە مەدرید کرد

سەفین موحسین دزەیی سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە مەدرید کرد

لە کۆتا ڕۆژی سەردانەکەی بۆ ئیسپانیا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨/١/٢٠٢٦ سەفین موحسین دزەیی لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە مەدرید کرد و لەلایەن د. دارەوان حاجی حامد نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا پێشوازیان لێکرا.

لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆیان لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیسپانیا لە بوارە جیاجیاکاندا کرد. سەفین موحسین دزەیی دەستخۆشی لە نوێنەری حکومەت و ستافی نوێنەرایەتی کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

بەبۆنەی کردنەوەی نووسینگەی نوێی نوێنەرایەتی حکومەت بەڕێز بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دیارییەکی پێشکەش بە د. دارەوان حاجی حامد نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا کرد.