سەفین موحسین دزەیی سەردانی ناوەندی توێژینەوەی سیاسی و دەستووری لە ئیسپانیا کرد


سەفین موحسین دزەیی سەردانی ناوەندی توێژینەوەی سیاسی و دەستووری لە ئیسپانیا کرد
ئەمڕۆ سێشەممە سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی ناوەندی توێژینەوەی سیاسی و دەستووری ئیسپانیای کردو لەلایەن ڕۆزاریۆ گارسیا مەهموت، سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی سیاسی و دەستووری، پێشوازی لێکرا.
دوای پێشکەشکردنی پوختەیەک دەربارەی بارودۆخی عیراق و ناوچەکە، بەڕێز بەرپرسی فەرمانگە جەختی لە ڕێزگرتنی مافە بنەڕەتییەکانی گشت پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە.
هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد لەسەر دەستوور و سیستمی نوێی فیدڕاڵی لە عیراق، وە هەروەها بەڕێز ڕۆزاریۆ ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ بەهێز کردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان و هاوکاری کردنیان لە پابەندبوون بە جێبەجێکردنی کارەکان لە ڕێگای دەستوور.
لە کۆتاییدا، سەفین موحسین دزەیی ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ پێشوازی لێکردنیان و بەڕێزیانی بانگهێشت کرد بۆ هەرێمی کوردستان.




