سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، بانگهێشتی شاندی وەزارەتی شارەوانی دەستەی گەشتوگوزاری کرد

سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە (خوان لاپۆرتا) و دەستەی کارگێڕی یانەکە، لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، بانگهێشتی شاندی وەزارەتی شارەوانی دەستەی گەشتوگوزاری کرد بۆ مۆزەخانەی یانەکە و یاری نێوان (بەرشەلۆنە – ڤالێنسیا).

خۆشحاڵبووم کە شاندەکە سەرسامی خۆیان دەربڕی کە یانەی بەرشەلۆنە لە ڕێگەی مۆزەخانە و یاریگای یانەکەوە بوەتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیار بۆ شارەکە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەمڕۆ وەرزش هۆکارێکی گرنگە لە زیاترکردنی فۆرمی گەشتیاری ، لەم ڕوانگەیەوە شاندەکە سودێکی زۆریان بینی لە هاوشێوەکردنی فۆرمی گەشتووگوزاری وەرزشی بۆ هەرێمی کوردستان.