سەرۆکی پەرلەمانی کەتەلۆنیا پێشوازی لە نوێنەری حکومەت کرد


پێنجشەممە 14ی ئایاری 2026. دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، لە پەرلەمانی کەتەلۆنیا لە بەرشەلۆنە لەگەڵ بەڕێز جۆزێپ ڕووی سەرۆکی پەرلەمانی کەتەلۆنیا کۆبوویەوە.
لە میانی دیدارەکەدا نوێنەری حکومەت پوختەیەکی لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان خستەڕوو. دوابەدوای ئەمەش ڕێگاکانی هاوکاری و پڕۆژەی هاوبەشی نێوان هەردوولا تاوتوێ کرا، هەردوولا لەسەر پلان و کاری هاوبەش ڕێککەوتن.
بەڕێز جۆزێپ ڕووی خۆشحاڵی خۆی بەو دیدارە دەربڕی و ڕایگەیاند کە گەلی کورد و کەتەلۆنیا ئەزموونی زۆریان هەیە و لە ئازارەکانی یەکتر تێدەگەن. پاشان جەختی کردەوە لەوەری کە پەرلەمانی کەتەلۆنیا هەمیشە ماڵی دووەمە بۆ گەلی کوردستان و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
نوێنەری حکومەت سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پاڵپشتییەی سەرۆکی پەرلەمانی کەتەلۆنیا و ئامادەیی نوێنەرایەتی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی بە هەموو شێوەیەک پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو هەرێمی کوردستان و کەتەلۆنیا پتەوتر بکات.
