سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مەدرید، بەشداربوو لە میواندارێتییەکی گەشتوگوزاری نەتەوەیەگرتووەکان لە ئیسپانیا

بەڕێز خاتوو ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مەدرید، بەشداربوو لە میواندارێتییەکی گەشتوگوزاری نەتەوەیەگرتووەکان، کە وتاری وڵاتی ئیسپانیا و سەرۆکی ڕێکخراوی گەشتوگوزاری نەتەوەیەگرتووەکان تێدا خوێنرایەوە.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا بەهەماهەنگی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیسپانیا هەوڵەکانی چرکردوەتەوە بۆ پێشخستنی زیاتری کەرتی گەشتووگوزار ئەمەش لە داهاتوودا دەبێتە هۆی ڕەخساندنی چەندین هەلی کار بۆ گەنجەکانمان.